ساردترین شوێن لەناو سیستەمی خۆر لەسەر ڕووی مانگە؛ لە ڕووماڵکردنی کەشتیی ئاسمانیی هەرەناوداری «لونار ڕیکۆنسیانس ئۆربیتەر» دەرکەوت کە وا پلەی گەرمیی ناوی هەندێک لە چاڵەنەیزەکییەکانی جەمسەری باشووری مانگ 235 - پلە لەژێر سفری سیلیزییە. واتە نزمترە لە پلەی گەرمیی ڕووی هەسارەی پلوتۆ.
ئەمڕۆ 30 ـی سەرماوەزی 2720 ـە. سبەی دووشەممە، 01 ـی بەفرانباری 2720 ڕێکەوتی 21 ـی 12 ـی 2020 کاتژمێر 13:32 بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاردەی «وەرگەڕانی زستانە - Winter Solstice» ڕوو دەدات، واتە یەکەم ڕۆژی وەرزی زستان لە نیوەگۆی باکووری هەسارەکەمان دەست پێ دەکات، ئەو ڕۆژەش درێژترین شەوی تیادایە کە ماوەکەی دەگاتە 13 کاتژمێر و 44 خولەک و 1 چرکە و ماوەی ڕۆژیش کورتترین ئاست تۆمار دەکات کە دەگاتە 10 کاتژمێر و 15 خولەک و 59 چرکە و ماوەی وەرزی زستانیش بەگشتی 88
درباره این سایت